خانمه‌كارمه‌ندێكی كۆشكی سپی له‌ میلانیا ترامب زیاتر سه‌رنجی له‌سه‌ر بوو

به‌هۆی له‌به‌رگرتنی جلوبه‌رگی كورانه‌

 له‌ كاتی رێوره‌سمی نان خوادرنی فه‌رمی له‌ تۆكیۆ كچه‌ گه‌نجێكی ئه‌مریكی به‌ناوی هۆب هیكس ته‌مه‌ن(29ساڵ) زیاتر له‌ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا میلانیا ترامب سه‌ره‌نجی هه‌موو لایه‌كی بۆخۆی راكێشا بوو.

هوب هیكس به‌رێوه‌به‌ری گه‌یاندنی ستراتیژی له‌ كۆشكی سپی  به‌هۆی له‌به‌رگرتنی جلوبه‌رگی كورانه‌ به‌هه‌ردوو ره‌نگی سپی و ره‌ش و قژه‌ به‌ربڵاوه‌كه‌ی سه‌ر شانه‌كانی له‌گه‌ڵ ماكیاژه‌ ساده‌كه‌ی، كۆمێنتی زیاتری له‌ میلانیا بۆ هاتبوو.

شایانی باسه‌ میلانیا به‌له‌نج ولاره‌كه‌ی ناسراوه‌ كراسێكی سووری له‌به‌ركردبوو قژه‌كه‌شی  به‌شێوه‌ی كێك به‌رزكردبووه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لغد پرێس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

melani tramp