له‌ باسكه‌ی ئه‌مریكا تیپی ئۆرلاندۆ سه‌ركه‌ت به‌سه‌ر تیپی نیۆیۆرك نیكس

ئۆرلاندۆ ماجیك سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له‌ دوای دوو دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك به‌ده‌ستهێنا


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی ئۆرلاندۆ ماجیك به‌ سه‌دودوانزه‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وه‌دونۆ خاڵ له‌ تیپی نیویۆرك نیكسی میوانی برده‌وه.

له‌ یاریه‌كه‌دا یاریزان نیكۆلا ڤۆسیڤیچ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردو بیشستوچوار خاڵی بۆ ئۆرلاندۆ تۆماركرد، ئیڤان فۆینه‌ری هاوكاره‌كه‌شیی بیستوسێ خاڵی دیكه‌ی بۆ هه‌مان تیپ به‌ده‌ستهێنا، هاوكات یاریزان جۆناتان سیمۆنز شانزه‌ خاڵی بۆ تیپی براوه‌ تۆماركرد.

به‌م ئه‌نجامه‌ش ئۆرلاندۆ ماجیك سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له‌ دوای دوو دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك به‌ده‌ستهێناو نیویۆرك نیكسیش دوای سێ سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان هات .