فڕۆكه‌یه‌كى سه‌قف شه‌فاف دروست ده‌كرێت

ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ ناوى (ACJ319 neo Infinito)ـى لێنراوه‌

 

كۆمپانیاى پاگانى ئیتاڵى فڕۆكه‌ى سه‌قف شه‌فاف دیزاین ده‌كات و كۆمپانیای به‌ناوبانگى ئێرباس هاوكارى ده‌كات . 

ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ ناوى (ACJ319 neo Infinito)ـى لێنراوه‌ و سه‌قفه‌كه‌ى شوشه‌یه‌كى شه‌فافه‌، سه‌رنشینه‌كانى ده‌توانن له‌ كاتى فڕینى فڕۆكه‌كه‌دا ئاسمان ببینن . 

ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیاى پاگانى (Pagaini Automobili)ـی ئیتاڵى دیزاین كراوه‌ كه‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئوتۆمبێلى جۆرى گرانبه‌ها دروست ده‌كات و ساڵانه‌ ته‌نها 45 ئوتۆمبێل دروست ده‌كات .

دیزاینه‌ره‌كانى فڕۆكه‌كه‌ بیرۆكه‌ى ناوه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ له‌ كاره‌ نایابه‌كانى هونه‌رى شێوه‌كارى گه‌وره‌ى ئیتاڵیا لیوناردۆ دافینشیه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌، هه‌روه‌ها له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا ژورى نانخواردن دروست ده‌كرێت و كورسییه‌كانى چه‌رمى كه‌شخه‌ ده‌بێت و شوێنى 8 كه‌س ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ ته‌نها بۆ 8 سه‌رنشین دروست ده‌كرێت و گڵۆپى جۆرى (LEO) له‌ ناودایه‌ و ژوورى دانیشتن و ژوورى خه‌وتنى ته‌خته‌ى دوو نه‌فه‌رى تیدایه‌ هه‌روه‌ها گه‌رماوى تێدا دروست ده‌كرێت .  

نرخى ئه‌م جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌ له‌ ئێستادا مه‌زه‌نده‌ نه‌كراوه‌ به‌ڵام گرانتره‌ له‌ نرخى فڕۆكه‌ى جۆرى (A919 neo) كه‌ نرخى 101 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكیه‌ .

دیزاینه‌رانى فڕۆكه‌ى (ACJ319 neo Infinito) پێشنیارى ئه‌وه‌شیان كردووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ كاتێكدا سه‌رنشینه‌كان بێتاقه‌ت بن له‌ ته‌ماشاكردنى ئاسمان ده‌كرێت سه‌قفى فڕۆكه‌كه‌ به‌ وێنه‌ى دیكه‌ بگۆڕن .
 

Froka

 

Froka

 

Froka

 

Froka

 

Froka

 

له‌ رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ریتانی وه‌رگێراوه‌
وه‌رگێران / سیروان عه‌زیز