تویته‌ر ژماره‌ی پیته‌كانی یه‌ك نامه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ی خۆی زیادكرد

بۆ 280 پیت زیاد بكات

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بریاریدا ژماره‌ی پیته‌كانی یه‌ك نامه‌ بۆ دوو ئه‌وه‌نده‌ی خۆی زیادكردووه‌ واته‌ له‌ 140 پیته‌وه‌ بۆ 280 پیت زیاد بكات.

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێ به‌ فراوانكردنی ئه‌و ئۆفه‌ره‌ خزمتێك به‌ به‌كارهێنه‌ران بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانتر و خێراتر گوزارشت له‌ بۆچوونی خۆیان بكه‌ن.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی