بووكێكی ئوردنی هه‌موو میوانه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌رده‌كات

به‌هۆی ئه‌وه‌ی دزی لێكراوه‌

به‌هۆی ئه‌وه‌ی دزی لێكراوه‌، بووكێكی ئوردنی له‌كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بانگی پۆلیس ده‌كات هه‌موو ئاماده‌ بووانی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات.

بووكه‌كه‌ هه‌موو زێرو گه‌وهه‌ری ناو جانتاكه‌ی لێدزرابوو، وادیار بوو یه‌كێك له‌ ئاماده‌بووان سه‌رقاڵی بووكی به‌ هه‌ل زانیبوو زێروگه‌وهه‌ری لێدزیبوو.

كه‌سوكاری بووك ناچار بوون  رێگا به‌كه‌س له‌ ئاماده‌بووان نه‌ده‌ن له‌ هۆڵه‌كه‌ نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ تا پۆلیس لیكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات .

هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پۆلیس ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد بوكه‌ش ده‌ستی به‌ گریان كردبوو به‌هۆی ئه‌و كارا نه‌شیاوه‌ی له‌و رۆژه‌ پیرۆزه‌ ریداوه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لغد پرێس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی