په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی: ژیانی توركمانه‌كان له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان له‌ مه‌ترسیدایه‌

له‌ هه‌رێمی كوردستان هیچ مه‌ترسییه‌كییان له‌سه‌ر نییه‌

په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی، رایده‌گه‌ێنێ، ئێمه‌ی توركمان له‌ ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ مه‌ترسیمان له‌سه‌ره‌، بۆ نموونه‌ له‌و ناوچانه‌ی كێشه‌ی تێدایه‌ ژیانی ئێمه‌ش له‌ مه‌ترسیدایه‌، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان هیچ مه‌ترسییه‌كمان له‌سه‌ر نییه‌.

ئایدن مه‌عروف ، په‌رله‌مانتار له‌ فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی، له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: پێكهاته‌ی توركمان له‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی و عێراق به‌ گشتی فاكته‌رێكی گرنگه‌ و هه‌مێشه‌ رۆڵی خۆی بینیووه‌، توركمان ده‌یانه‌وێت به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت ببینه‌ هۆكاری ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیانه‌.

ده‌شڵێ: ئێمه‌ی توركمان له‌ ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ مه‌ترسیمان له‌سه‌ره‌، بۆ نموونه‌ له‌و ناوچانه‌ی كێشه‌ی تێدایه‌ ژیانی ئێمه‌ش له‌ مه‌ترسیدایه‌، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان هیچ مه‌ترسییه‌كمان له‌سه‌ر نییه‌ و ده‌مانه‌وێت هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ وه‌ك ئێره‌ بێت.