دادگای سلێمانی سزای یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگی به‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار سه‌پاند

به‌ پێی مادده‌ی ١٤ی موخه‌ده‌رات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور سزادانی سێ تۆمه‌تباری په‌یوه‌ست به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ راگه‌یاند، كه‌ زیندانیكردنی هه‌ریه‌كێكیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ و پێبژاردنی هه‌ریه‌كه‌یان به‌ بڕی چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دیناری عێراقی.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵی هێزه‌كانمان بۆ بنه‌بڕكردنی دیارده‌ دزێو و نه‌خوازراوه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژانی ١٩ و ٢٣ی ٨ی٢٠١٧ به‌ فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور و به‌ پێی مادده‌ی (١٤ی مخدرات) سێ تۆمه‌تبار به‌ ناوه‌كانی (ه‌. ع. م) و (ئ. خ. و) و ( ف. ك. ق) ده‌ستگیركران، دوای لێكۆلینه‌وه‌ و دانان به‌ تاوانه‌كانیاندا، دۆسیه‌كانیان هه‌واڵه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/٢ كرا.

له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ :دادگای ناوبراو به‌ پێی مادده‌ی (١٤ی مخدرات) له‌ به‌رواری ٨/١١/٢٠١٧ بڕیاری كۆتایی دا و هه‌رسێ تۆمه‌تباری سزادا.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌داهاتووه‌: سزای تۆمه‌تباره‌كان ئاشكرا كراوه‌ كه‌ بۆهه‌ریه‌كه‌یان سزای زیندانی كردنیان به‌ یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ و پێبژاردنی به‌ بڕی (٤٥٠) هه‌زار دیناری عێراقی .