به‌رپرسێكی دیكه‌ی باڵای ئێران ده‌گاته‌ عێراق

سه‌ردانی شاری نه‌جه‌فیش ده‌كات

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌ردانێك ئه‌مڕۆ ده‌گاته‌ عێراق و سه‌ردانی شاری نه‌جه‌ف ده‌كات.

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئیسحاق جیهانگیری ،جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، بگاته‌ عێراق و له‌وێشه‌وه‌  سه‌ردانی شاری نه‌جه‌ف ده‌كات و به‌شداری له‌ چله‌ی ئیمام حوسێن دا ده‌كات.

ماڵپه‌ره‌ هه‌واڵییه‌كانی ئێران بڵاویانكردۆته‌وه‌ ،  ئیسحاق جیهانگیری ئه‌مڕۆ ده‌گاته‌ شاری نه‌جه‌ف و سه‌ردانی مه‌زاری ئیمامی عه‌لی ده‌كات ،له‌ هه‌مانكاتیشدا به‌شداری له‌ مه‌راسیمی ماته‌مگێڕی چله‌ی ئیمام حوسێن دا ده‌كات .