لەدوا چركەساتدا ترەمپ سەردانەكەی بۆ سنووری كۆریای باكوور هەڵوەشاندەوە

ترەمپ : سەردەمی هێز بۆ مامەڵەكردن لە گەڵ كۆریای باكوور دەستی پێكرد

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هەوڵی دا سەردانێكی لەناكاو بۆ ناوچەی سنووری نێوان كۆریای باشوور و باكوور بكات ، بەڵام پلانەكە سەری نەگرت وەك ئەوەی دارێژرا بوو .

بەپێی ئاژانسی هەواڵی كۆریای باشوور كە لە بەرپرسێكی نووسینگەی سەرۆكایەتی گواستۆتیەوە ، سەردانەكەی ترەمپ بەهۆی خراپی كەش و هەواوە لە دوا ساتدا هەڵوەشێندرایەوە  .

لە سەردانەكەیدا ترەمپ لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی كۆریای باشوور رایگەیاند كە سەردەمی هێز بۆ مامەڵەكردن لە گەڵ كۆریای باكوور دەستی پێكرد و روونیكردەوە كە رێگا نادات شارەكانی ئەمریكا بكەوێتە ژێر هەڕەشەی لەناوچوون .

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی