Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:01

ئێرانییه‌ک له‌ نه‌جه‌ف ده‌ستگیرکرا که‌ 2000 دۆلاری ساخته‌ی پێبووه‌

خه‌ریك بووه‌ پاره‌ ساخته‌كه‌ ساغ بكاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف به‌ سومه‌رییه‌ نیووزی راگه‌یاندووه‌: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ سه‌ردانیكه‌رێكی ئێرانی له‌ نه‌جه‌ف ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ 2000 دۆلاری ساخته‌ی پێبووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌منییه‌كه‌ گوتویه‌تی: تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ كاتێكدا ده‌ستگیر كراوه‌ كه‌ خه‌ریك بووه‌ پاره‌ ساخته‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری نه‌جه‌ف ساغ بكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شڵێ: ئه‌و هێزه‌ی تاوانباره‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه‌، تاوانباره‌كه‌ی بۆ یه‌كێك له‌ بنكه‌ ئه‌منییه‌كان گواستۆته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.

ساڵانه‌ به‌ بۆنه‌ی مه‌راسیمه‌ شیعییه‌كان ، سه‌ردانیكه‌رێكی زۆری ئێرانی روو له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراق ده‌كه‌ن، زۆرجار لێره‌و له‌وێ كه‌سانێك ده‌ستگیر ده‌كرێن كه‌ خه‌ریكی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی ساخته‌ن.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.