له‌دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوزخورماتوو ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌

ته‌قه‌ له‌چه‌كداره‌كانی سه‌رایا سه‌لامى سه‌ر به سه‌در كراوه‌

كاتژمێر 10:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو ده‌نگی ته‌ قیینه‌وه‌كی به‌هێز له‌ خورماتوو بیستراوه‌ ،به‌ پێی سه‌چاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: له‌ گه‌ره‌كی ئیمام ئه‌حمه‌د ئۆتومبێلێكی بۆمبرێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك كراون .

هه‌ر له‌ خورماتوو بۆمبێكی چێنراو له‌ گه‌ره‌كی عه‌ سكه‌ری شارۆچكه‌ی خورماتوو ته‌ قییه‌وه‌و به‌ بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێبكه‌ویته‌وه‌ .

له‌ هه‌مان كاتیشدا له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا 5 خانووی كورد له‌ خورماتوو ته‌ قێندراوته‌وه‌.

هه‌ر له‌شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی دۆمیز شاری كه‌ركوكـ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكـ كه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW) یان پێبووه‌ ، ته‌قه‌ له‌چه‌كداره‌كانی سه‌رایه‌ی سه‌لامی سه‌ربه‌ موقته‌دا سه‌در كراوه‌، كه‌ له‌ناو خانووی عه‌قید تاهیر قادر به‌ڕێوبه‌ری بنكه‌ی دۆمیز جێگیر كراون دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.