ئۆسامه‌ نوجێفی: هه‌ندێك لایه‌ن كار بۆ جیابوونه‌وه‌ی سلێمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

به‌ گفتوگۆكردن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن

جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێ ،هه‌ندێك لایه‌ن له‌ به‌غدا كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرد كه‌ به‌ هێز بچنه‌ ناو هه‌ولێره‌وه‌ و كاریشیان بۆ دابڕینی سلێمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد.

ئوسامه‌ نوجێفی، جێگری سه‌ركۆماری عێراق، له‌ سیمینارێكدا له‌ واشنتۆن رایگه‌یاند: دادگای ده‌ستووری له‌ عێراق له‌ژێر كاریگه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دایه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنیی كردووه‌ته‌ سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی له‌ عێراقدا.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ندێك لایه‌ن له‌ به‌غدا كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرد كه‌ به‌ هێز بچنه‌ ناو هه‌ولێره‌وه‌ و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ كاریان بۆ جیابوونه‌وه‌ی سلێمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد.

ده‌شڵێ:به‌ گفتوگۆكردنی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن .