وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی دیكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند

مووچه‌ی‌ مانگی‌ 8

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی خشته‌یه‌كی دیكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند كه‌ به‌م شێوه‌یه‌..

ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 12/11/2017، مووچه‌ی‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با ، وه‌زاره‌تی‌ پلان دانان، دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی، ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم، ده‌سته‌ی‌ ژینگه‌، ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ، ده‌زگای‌ مین، ده‌سته‌ی‌ ده‌سپاكی‌، كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 8ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 13/11/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 8ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت .. وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شت و گوزار، وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌، وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن، وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان.

ڕۆژی‌ سێ شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 14/11/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 8ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت..

وه‌زاره‌تی‌ كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو، وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌، وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ و لاوان ، مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ، مووچه‌ی‌ (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.

ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 15/11/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 8ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت..

وه‌زاره‌تی‌ داد، ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ ، سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ، سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران.