هێرشێكی چەكداری كرایە سەر كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی لە ئەڤغانستان

هێرشەكە ژمارەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتۆتەوە

ئەمڕۆ لە دەوروبەری كەناڵی تەلەڤزیۆنی لە كابولی پایتەختی ئەڤغانستان تەقینەوەیەك و رووبەرووبوونەوەیەكی چەكدارانە روویدا.


كەناڵی وان تیڤی نیوز بڵاویكردەوە كە تەقینەوەیەك لە سەرەتا لە دەوروبەری كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی ئەڤغانستان لە كابول روویداو دواتر رووبەرووبوونەوەیەكی تەقەكردن بەدوای هات ، كەناڵەكە ناوی شمشادە كە بە زمانی پشتۆ بڵاودەكرێتەوە و ئەو شەڕوپێكدادانەش تا ئێستا بەردەوامە و كەناڵەكەش پەخشی ئاسایی خۆی راگرت . لای خۆیەوە بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند كە بزوتنەوەكەیان هیچ پەیوەندی بەو هێرشەوە نییە .


 شەڕو پێكدادانەكەی هێرشەكەی چەكداران بۆ سەر كەناڵە تەلەڤزیۆنەكەی شمشاد ژمارەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتۆتەوە . شایانی باسە لەناو باڵەخانەی كەناڵە تەلەڤزیۆنەكە نزیكەی 100 كارمەندی تێدایە .

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی