كوژرانی ره‌جه‌ب ، ته‌یب و ئه‌ردۆغان راگه‌یه‌ندرا

به‌هۆی بۆردومانه‌وه‌ بووه‌

مه‌حموود و مه‌ریه‌م یاسین ئه‌و ژن و پیاوه‌ سووریه‌ی كه‌ له‌ ترسی گیانی خۆیان روویان له‌ توركیا كرد و له‌ ساڵی ٢٠١٢ سیانه‌یه‌كیان بوو ناویان نا ره‌جه‌ب ، ته‌یب و ئه‌ردۆغان ده‌نگۆی ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیدلیب له‌ سووریا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ .

پارێزگای ئورفا له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایه‌گه‌یاند كه‌ سه‌باره‌ت به‌ راستی و دروستی ده‌نگۆیه‌كان لێكۆلینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ .

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی گیان له‌ده‌ستدانی سیانه‌ی ره‌جه‌ب ، ته‌یب و ئه‌ردۆغان رۆڵه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ مه‌حموود و مه‌ریه‌م یاسین لێكۆلینه‌وه‌ كراوه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ش ئه‌و خێزانه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی شارۆچكه‌ی حه‌ڕانی سه‌ر به‌ پارێزگای ئورفا درێژه‌ به‌ ژیان ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵۆ