عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك دژی هاتنه‌وه‌ی ئاسایشی كوردن بۆ نێو شاره‌كه‌

گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ ئاسایشی یه‌كێتی بۆ هاوكاری سوپاو حه‌شده‌

عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك له‌ به‌رده‌م پارێزگای كه‌ركوك خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامداو داواكاربوون هێزی ئاسایش نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ نێو شاری كه‌ركوك.

خۆپیشاندانی عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاره‌ هه‌ندێك له‌ ئاسایش یه‌كێتی ئه‌مڕۆ بگه‌ڕێنه‌وه‌ نێو شاری كه‌ركوك و ده‌ست به‌ كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه‌، له‌ هه‌مانكاتیشدا خۆپیشانده‌ران داوای ئازادكردنی رۆڵه‌كانیان ده‌كرد كه‌ به‌تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر كراون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ ئاسایشی یه‌كێتی به‌و مه‌رجه‌یه‌ كه‌ هاوكاری سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن ، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ خۆبه‌شه‌ كورده‌كان و كۆنترۆڵ كردنی ناوچه‌ كوردنشینه‌كان .

شه‌وانه‌ خۆبه‌خشه‌ كورده‌كانی نێو كه‌ركوك هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و زیانی زۆریان پێ گه‌یاندوون.

دوای داگیركردنی كه‌ركوك له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رۆژانه‌ هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵه‌ كورده‌كان و گه‌نجانی كورد ده‌ستكیر ده‌كه‌ن.