شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: سه‌در نایه‌وێ ببێته‌ به‌شێك له‌و دوژمنكارییه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ كورد ده‌كرێن

دەیانەوێ بەرەی سەدر دژ بە كورد هانبدەن

ره‌وتی سه‌در بڕیاریدا له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێر هێزه‌كانی له‌ شاری كه‌ركوك بكشێنێته‌وه‌ و باره‌گاكانیان دابخات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، بریارده‌ی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق، به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: پێویسته‌ له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ سوپاسی هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دربكرێت، چونكه‌ ئه‌و تێگه‌یشتووه‌ كه‌ رێكخراوی قاعیده‌ی كێ دروستی كردووه‌و كێ له‌ پشتییه‌تی، له‌وه‌ش تێگه‌یشتووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تێكی شیعی ئیقیلیمی پشتیوانی ئه‌وان ده‌كات،بۆیه‌ ئه‌و نایه‌وێ ببێته‌ به‌شێك له‌ودوژمنكارییه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ كورد ده‌كرێن.

هه‌روه‌ها گوتی: سه‌در دڵنیایه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌موو تاوانێك له‌ شاری كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری به‌رامبه‌ر به‌كورد ئه‌نجام دراوه‌، بۆیه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌رگرتووه‌.

گوتیشی: ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ باره‌گاكانی سه‌در له‌كه‌ركوك ئه‌نجام درا ، بۆ راكێشانی به‌ره‌ی سه‌در بووه‌ دژ به‌ كورد .