پاره‌ی كارمه‌ندانی پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم دابه‌ش ده‌كرێت

له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو

له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

ئارام حه‌سه‌ن ، به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: بڕیار وابوو مانگی ڕابردوو پاره‌ی كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ هاته‌ كایه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆسه‌كه‌ دواكه‌وت.

هه‌روه‌ها گوتی: جارێكی دیكه‌ ئاماده‌كارییه‌كان، ته‌واو كراون و بودجه‌ش دابین كراوه‌، بۆیه‌ بڕیاره‌ له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ بكه‌ین.