نرخی نه‌وت گه‌یشته‌ زیاتر له‌ ٦٤ دۆلار

به‌ هۆی ره‌نگدانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سعوودیه‌

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ هۆی ره‌نگدانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سعوودیه‌وه‌ بۆ سه‌رووی ٦٤ دۆلار به‌رزبۆته‌وه‌.

سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ ٦٢ دۆلار و ١٢ سه‌نت بوو، به‌درێژایی رۆژ بۆ ٦٤ دۆلار و ٤١ سه‌نت به‌رزبوویه‌وه‌ و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش به‌ ٦٤ دۆلار و ٥ سه‌نت ده‌ستیپێكرد.

له‌ كاتژمێر ٠٩:١٢ه‌وه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌سه‌دا ٠.٢٩ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ ٦٤ دۆلار و ٢٤ سه‌نت. هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ ٥٧ دۆلار و ٣٣ سه‌نته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.