سوپاو حه‌شدی شه‌عبی له‌نێو كه‌ركوك تووشی ترس و دڵه‌راوكێ بوونه‌ته‌وه‌

دوو قه‌ناس به‌ده‌ستیان له‌سه‌ر بینای نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی جێگیر كردووه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌نێو شاری كه‌ركوك به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: سوپای عێراق ومیلیشیا شیعه‌كان دوو قه‌ناس به‌ده‌ستیان له‌سه‌ر بینای نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوكـ جێگیر كردووه‌ بۆ ته‌قه‌ كردن له‌هه‌ر جموجۆڵێكی نائاسایی .

دوای ئه‌وی دوێنێ6-10-2017 دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌نێو شاری كه‌ركوك میلیشیاكانی سه‌رایه‌ی سه‌لام و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی كرده‌ ئامانج، سوپای عێراق ومیلیشیا شیعه‌كان دوو قه‌ناس به‌ده‌ستیان له‌سه‌ر بینای نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوكـ جێگیر كردووه‌ بۆ ته‌قه‌ كردن له‌هه‌ر جموجۆڵێكی نائاسایی.

له‌هه‌مانكاتیشدا پارێزگاری شاره‌كه‌ داوای له‌ به‌غدا كردووه‌، هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی نێو كه‌ركوك بكات.

شه‌وی رابردووش له‌گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌و هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی و زیانی زۆریان پێ گه‌یاندوون.

دوای روودانی ئه‌م رووداوانه‌ له‌كه‌ركوك ترس و دڵه‌راوكێیه‌كی زۆر كه‌وتۆته‌ نێو سوپاو چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی.