داعش له‌ سنووری خورماتوو هێرشی كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی

داعش دوو گوندی له‌سنووره‌كه‌ كۆنترۆڵكردووه‌

چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپا و حه‌شدی شه‌عبی و هه‌ردوو گوندی حلێوه‌ی گه‌وره‌ و بچووكیان كۆنترۆڵكردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند :له‌گوندی حه‌فریه‌ وپیر ئه‌حمه‌د له‌سنوری خورماتوو، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپا و حه‌شدی شه‌عبی، تا ئێستا زیانه‌كانی هه‌ردوولا نه‌زانراوه‌، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان حلێوه‌ی گه‌وره‌ و بچووك له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌.