حه‌شدی شه‌عبی له‌نێو كه‌ركوك هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی ده‌ست پێكردووه‌

هه‌ر ماڵێك له‌ماڵ نه‌بێ ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ده‌شكێنن

چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له‌نێو گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كانی نێو شاری كه‌ركوك ده‌ست پێكردووه‌و هه‌ر ماڵێكیش له‌ماڵ نه‌بێ ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ده‌شكێنن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ نێو شاری كه‌ركوك به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزێكی سوپای عێراق هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له‌نێو گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كانی شاری كه‌ركوك ده‌ست پێكردووه‌.

به‌ پێی زانیارنییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌: هه‌مه‌ری عه‌سكه‌ری له‌ سه‌رجه‌م كوچه‌ و كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كان و ده‌روازه‌كان دانراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی: چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینه‌كه‌ هه‌ر ماڵێك له‌ ماڵ نه‌بن ده‌رگای ماڵه‌كه‌ ده‌شكێنن و ده‌چنه‌ ناوییه‌وه‌.