پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ى دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی gizی ئەڵمانی له‌ دهۆك كه‌وته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌

 118 کەس ھەلی کاریان دەستکەوت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی gizی ئەڵمانی پرۆژەی کاش بەرامبه‌ر کار لە پارێزگای دھۆک بەڕێوە دەبه‌ن کە بوجەی پڕۆژەکە بەبڕی 250 ملیۆن دیناری عێراقییە و ھەلی کار بۆ 118 کەس دابین دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 1/11/2017 یەکەم رۆژی پڕِۆژەیەکی دیکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی gizی ئەڵمانی چووە بواری جێبەجێکردنەوە، پڕۆژەکە کاش بەرانبەر کارە و تیایدا 118 کەس ھەلی کاریان دەستکەوت، ئەم پڕۆژەیە تایبەتە بە خاوێنکردنەوە و چاککردنەوەی ئاو و ئاوەڕۆ لە سنووری پارێزگای دھۆک.

لە دەستپێکی کردنەوەی پرۆژەکەدا، بە ھاوکاریی لقی دھۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، سمینارێک لەسەر پاراستنی سەلامەتی لە کاتی کارکردندندا بۆ سوودمەندبووانی پڕۆژەکە پێشکەش کرا.