داعش له‌ رێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێك 75 ئاواره‌ی له‌ دێره‌زوور كوشت

داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ

ریكخراوی تیرۆیستی داعش بۆمبێكی چێنراوی له‌ناو ئۆتۆمبێلێك له‌ ئۆردوگای ئاواره‌كانی دێره‌زوور ته‌قاندووه‌ كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 75 كه‌س و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون .

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجامیداوه‌ له‌ ئۆردوگایه‌كی ئاواره‌كانی پارێزگای دێره‌زوور له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا .

رامی عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی تۆڕی چاودێریی مافی مرۆڤی سووریا به‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسای راگه‌یاندووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئاواره‌كان به‌ هۆی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ كوژراون و برینداربوون .

ئاواره‌كانی ئه‌م ئۆردوگایه‌ به‌ هۆی جه‌نگی نێوان سوپای سووریا و گروپه‌كانی ئۆیۆزیسیۆنی پشتیوانی كراو له‌لایه‌ن ئه‌مریكا روویان هێنابوو بۆ ئه‌و كه‌مپه‌ .

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی