ڕۆبۆتێك بووه‌ به‌ پزیشك

توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی و بێ گرفت كاری پزیشكی ددان ئه‌نجامبدات .

له‌ هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ( ئیندیپیندت) ی به‌ریتانی هاتووه‌  ئه‌و ڕۆبۆته‌  له‌ په‌كینی پایته‌ختی چین له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكی ددان له‌  زانكۆی (بیهانگ) به‌ كارهێنراوه‌ و زۆریش سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی كاره‌كه‌ .

ڕۆژنامه‌ی( ئیندیپیندت) وتیشی ئه‌م ڕۆبۆته‌ وه‌ك یه‌كه‌م كاری وه‌كو پزیشكێكی ددان هه‌ڵساوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی چاندنه‌وه‌ی ددان بۆ نه‌خۆشێك كه‌ ددانی كه‌وتووه‌ و كاره‌كه‌ش ته‌نها له‌ لایه‌ن ئه‌و ڕۆبۆته‌ پزیشكه‌ ئه‌نجامدراوه‌ بێ ده‌ستێوه‌ردان و هاوكاری پزیشكی مرۆڤ .

جیی باسه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ هه‌موو جیهان و له‌ میژووی پزیشكی ددان كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجامبدریت .