خشتەیەکی نوێی مووچە بڵاوکرایه‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خشته‌یه‌كی دیكه‌ی مووچه‌ی مانگی 8ـی بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی دیكه‌ی مووچه‌ی مانگی 8ـی بڵاوكرده‌وه‌: 

- رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ به‌روارى 5/11/2017، مووچه‌ى مانگى 8ـى په‌روه‌رده‌كانى (ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان) و وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى دابه‌ش ده‌كرێت.

- رۆژى دووشه‌ممه‌ به‌روارى 6/11/2017، مووچه‌ى مانگى 8ـى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت.

- رۆژانى سێ شه‌ممه‌ و چوار شه‌ممه‌ به‌روارى 7 و 8/11/2017، مووچه‌ى مانگى 8ـى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.

- رۆژى پێنجشه‌ممه‌ به‌روارى 9/11/2017، مووچه‌ى مانگى 8ـى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت.