هارڤارد باشترین زانكۆی جیهانه‌

جارێكی تر زانكۆیه‌كی ئه‌مریكی له‌ نێو سه‌دان زانكۆی جیهاندا نازناوی باشترین زانكۆی پێده‌دریت.

په‌یمانگه‌ی زانیاری له‌ زانكۆی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ ولاتی توركیا له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زانكۆی "هارڤارد"ی ئه‌مریكی له‌ نێو (2500) زانكۆی جیهاندا باشترین زانكۆیه‌ و له‌ دوای ئه‌ویش زانكۆی "تۆرێنتۆ" له‌ كه‌نه‌دا به‌ پله‌ی دووه‌م دیت  و زانكۆی"ئۆكسفۆرد" یش له‌ به‌ریتانیا به‌ پله‌ی سییه‌م دیت.

په‌یمانگه‌ی ناوبراو له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌ و به‌ڵگه‌نامه‌ زانستییه‌كان وكاریگه‌ی بڵاوكراوه‌كان و هه‌ماهه‌نگی كردنی له‌ بواره‌كانی زانستی له‌ نێو زانكۆكان ئه‌و زانكۆیانه‌ی ریزبه‌ند كردووه‌ وه‌ك باشترینه‌كانی جیهان.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌مان په‌یمانگه‌ وڵاتی چین زۆرترین زانكۆی تیدایه‌ و له‌ دوای ئه‌ویش ئه‌مریكا دیت و ئینجا ژاپۆن و هیندستان و فه‌ڕه‌نسا به‌ دوای یه‌كدا دێن له‌ زۆری ژماره‌ی زانكۆكاندا.