رۆژنامه‌یه‌كی جیهانی : مه‌سعود بارزانی هاوشێوه‌ی نیلسۆن ماندێلا و شارل دیگۆڵه‌

وه‌كو باوكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك درێژه‌ به‌ خه‌باته‌كه‌ی ده‌دات

رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئاسیا تایمز ده‌ڵێ: بارزانی بۆ كورد هاوشێوه‌ی رێبه‌ری كۆچكردووی باشووری ئه‌فریقا نیلسۆن ماندێلا و سه‌ركرده‌ی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسا شارل دیگۆڵه‌.

رۆژنامه‌ی ئاسیا تایمز، كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ به‌ربڵاوترین رۆژنامه‌كانی ئاسیا به‌ زمانی ئینگلیزی داده‌نرێت، له‌ راپۆرتێكدا له‌ باره‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، نووسیویه‌تی: بارزانی بۆ كورد هاوشێوه‌ی رێبه‌ری كۆچكردووی باشووری ئه‌فریقا نیلسۆن ماندێلا و سه‌ركرده‌ی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسا شارل دیگۆڵه‌.

رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی: ملیۆنان كورد له‌ ژیانی خۆیاندا هیچ سه‌ركرده‌یه‌كیان له‌ وێنه‌ی مه‌سعود بارزانی نه‌بینیوه‌، كه‌ بۆ ئه‌وان وه‌كو سیمبوڵێكی گه‌وره‌ و دیاری دۆزه‌كه‌یانه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ بارزانی به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كورد داده‌نرێت، كه‌ هه‌وڵێكی زۆری بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌، بارزانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بووه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ هه‌ولێر و كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌ و وه‌كو باوكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك درێژه‌ به‌ خه‌باته‌كه‌ی ده‌دات.