پێشبینی ده‌كرێت پێنج ساڵى دیكه‌ ئینته‌رنێت به‌خۆرایى بێت

ماوه‌ى پێنج ساڵى پێده‌چێت


ئیلۆن مه‌سك ئه‌ندازیار و به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى بۆشایى ئاسمانى (SpaceX) پرۆژه‌یه‌كى پێشكه‌شى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى فیدراڵى ئه‌مریكا كردووه‌ بۆ دابینكردنى ئینته‌رنێتى خۆڕایى بۆ ته‌واوى دانیشتوانى سه‌ر زه‌وى.

به‌پێى پڕۆژه‌كه‌ى ئیلۆن مه‌سك ئه‌و تۆڕه‌ى بونیادى ده‌نێت پێده‌چێت شێوه‌یه‌كى جاڵجاڵۆكه‌یى بێت و ماوه‌ى پێنج ساڵى پێده‌چێت له‌ ڕێگه‌ى ئه‌و تۆڕه‌ جاڵجاڵۆكه‌یه‌وه‌ كه‌ پێده‌چێت 4000 مانگى ده‌ستى له‌ نیو بۆشایى ئاسمان دابنریت و به‌وه‌ش هه‌موو دانێشتوانى سه‌رزه‌وى ته‌نانه‌ت له‌ چیاكان و له‌ بیابان و له‌ناو زه‌ریاشدا واى فاى به‌خۆڕایی به‌رده‌ست بێت.

پڕۆژه‌كه‌ى ئیلۆن مه‌سك تاكه‌ پرۆژه‌ نییه‌ و پێشتر هه‌ردوو كۆمپانیایى سامسۆنگ و گووگڵ پڕۆژه‌یه‌كى هاوشێوه‌یان پێشكه‌ش كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه‌ى ئیلۆن و كۆمپانیای بۆشایى ئاسمان (SpaceX)ى سه‌رنجراكێش كردووه‌ و زیاتر له‌وانى دیكه‌ بایه‌خى پێده‌درێت له‌وه‌یه‌، كۆمپانیای (SpaceX) هه‌موو ئه‌و ئامێر و پێداویستیانه‌ى له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه‌ و ئاماده‌ى ده‌ربڕیوه‌ كه‌ ده‌ست به‌كار بكات بۆ ناردنى 4000 مانكى ده‌ستى بۆ نیو بۆشایی ئاسمان.

ئیلۆن مه‌سك ئه‌ندازیار و به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى بۆشایى ئاسمانى (SpaceX) و چه‌نده‌ها داهێنان و وه‌به‌رهێنى جیاوازى داهێناوه‌ له‌وانه‌، داهێنه‌رى ئوتۆمبیلى (Tesla)ى داهێناوه‌ و هه‌روه‌ها پلانى دروستكردنى (شاره‌كانى وزه‌ى خۆر)ـه‌ و دامه‌زرێنه‌رى سایتى هه‌ژمارى بانكى ( PayPal) .

وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز