بارزانی هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌

له‌ شه‌ڕی تیرۆر سوورتر ده‌بێت

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان،رایده‌گه‌ێنی، بارزانی هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌ و ته‌واوی كاته‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان ده‌كات، هه‌روه‌ها بارزانی له‌ شه‌ڕی تیرۆر سوورتر ده‌بێت.

ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی نامه‌كه‌ی بارزانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: بارزانی هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌ و ته‌واوی كاته‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان ده‌كات، هه‌روه‌ها بارزانی له‌ شه‌ڕی تیرۆر سوورتر ده‌بێت، بۆ په‌ره‌دان به‌ دیموكراسییه‌ت و قایم كردنی پایه‌كانی و پارێزگاریكردن له‌ ده‌ستكه‌وته‌كان، سه‌رۆك به‌رده‌وامه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت.