سوریا: دوای رێككه‌وتنی حزبولڵا و داعش تیرۆریستان له‌ ئه‌لبوكه‌ماڵ كۆبوونه‌ته‌وه‌ 

وای بۆ ده‌چن كه‌ زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ بن

رایان دیلۆن گوته‌بێژ به‌ناوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌هێشتنی داعش رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانان خۆیان بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر شاری ئه‌لبوكه‌مال له‌ پارێزگای دێرزوری سوریا ئاماده‌كردووه‌ كه‌ ئاماژه‌كان وای بۆ ده‌چن كه‌ زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ بن .

دیلۆن روونیكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات توانیویه‌تی به‌به‌رده‌وامی ناوچه‌كه‌ پاك بكاته‌وه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش تا ئێستا له‌ ژێر ده‌ستی داعش ماوه‌ ، ئێستاش هه‌وڵه‌كان بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر شاری ئه‌لبوكه‌مال ئاماده‌كراوه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌ی داعشی تێدایه‌ . 

به‌پێی سه‌رچاوه‌كان دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له‌ عێراق و ره‌ققه‌ له‌ سوریا، به‌ڵام شاری ئه‌لبوكه‌ماڵ وه‌ك مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستان ماوه‌ته‌وه‌ . 

پێشتر حزبولڵای لوبنانی رێككه‌وتنێكی له‌ گه‌ڵ چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش مۆركرد بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ده‌ها چه‌كدار له‌ جرود عرسالی سنووری نێوان لوبنان و سوریا بۆ ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌ماڵی سنووری نێوان سوریا و عێراق .

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی