پێشمه‌رگه‌ گورزێكی كوشنده‌یان له‌ حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا شیعه‌كان دا

2 تانك و 3 هه‌مه‌ریان سووتێنراون

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا شیعه‌كان هێرشێكی فراوانیان كرده‌ سه‌ر میحوه‌ری خازر و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش زۆر به‌ تووندی وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌یان دایه‌وه‌وو زه‌ربه‌یه‌كی كوشنده‌یان له‌ هێزه‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دا.

لیوا به‌هجه‌ت ، سێلكی ئه‌ندامی فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی ، به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند:  له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌ هه‌موو هێزی خۆیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت پێشڕه‌وی بكات، به‌ڵام رووبه‌رووی شكستێكی گه‌وره‌ بووه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌ میحوه‌ری ئێمه‌ 2 تانك و 3 هه‌مه‌ریان سووتێنراون و به‌رده‌وامیش ئه‌مبولانسه‌كانیان له‌ هاتن و چووندان بۆ بردنه‌وه‌ی ته‌رم و برینداره‌كانیان.

هه‌روه‌ها گوتی: خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زه‌ره‌رێك به‌ر پێشمه‌رگه‌ نه‌كه‌وتووه‌ و  وره‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌رزه‌ و به‌ گڕو تینێكی گه‌وره‌وه‌ به‌رگری له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كات و شه‌ڕیش به‌رده‌وامه‌و حه‌شد له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌و تێك شكاوه‌ .