وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌ك به‌رگری له‌ خاكی كوردستان و ژیان و كه‌رامه‌تی خه‌ڵك ده‌كات

ڕه‌فتاره‌كانی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه‌كانی عێراقی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نییه‌

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا ، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ ڕه‌فتاره‌كانی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه‌كانی عێراقی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نییه‌ و پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌ك به‌رگری له‌ خاكی كوردستان و ژیان و كه‌رامه‌تی خه‌ڵك ده‌كات.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌..

دوای ڕووداوه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك و پێشڕه‌وییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، وه‌ك دیاره‌ ئه‌و هێزانه‌ گوێ به‌هیچ جۆره‌ ڕێككه‌وتنێك بۆ دیاریكردنی هێڵی ته‌ماس ناده‌ن و له‌ جموجۆڵه‌كانی خۆیان و كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌و ناوچانه‌ به‌رده‌وامن.

ئه‌م جموجۆڵه‌ی هێزه‌كانی حه‌شد و پێداگرییان بۆ پێشڕه‌وی و ڕێزنه‌گرتن له‌ ڕێككه‌وتنه‌كان، ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه‌ كه‌ نیازێكی خراپیان هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێ كه‌رامه‌ت و شكۆی خه‌ڵكی كوردستان پێشێل بكه‌ن. بۆیه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه‌كانی عێراقی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نییه‌ و پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌ك به‌رگری له‌ خاكی كوردستان و ژیان و كه‌رامه‌تی خه‌ڵك ده‌كات.

 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

٢٤ـی١٠ـی٢٠١٧