به‌رپرسێكی نزیك له‌ سه‌رۆك كۆماری ئێران: چیدیكه‌ یارمه‌تی سه‌ربازیی ئێران بۆ عێراق شتێكی نهێنی نییه‌

ده‌توانیت وێنه‌كانی قاسم سوله‌یمانی له‌ هه‌موو شوێنێكی عێراق ببینیت

به‌رپرسێكی نزیك له‌ سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌ێنێ، چیدیكه‌ یارمه‌تی سه‌ربازیی ئێران شتێكی نهێنی نییه‌. ده‌توانیت وێنه‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ قاسم سوله‌یمانی له‌ هه‌موو شوێنێكی عێراق ببینیت.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌ر ، به‌رپرسێكی نزیك له‌ حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاندووه‌ : چیدیكه‌ یارمه‌تی سه‌ربازیی ئێران شتێكی نهێنی نییه‌. ده‌توانیت وێنه‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ قاسم سوله‌یمانی له‌ هه‌موو شوێنێكی عێراق ببینیت.

ئه‌و به‌رپرسه‌  ئێرانییه‌ راشیگه‌یاندووه‌ :ئێستا، جگه‌ له‌ پرسی سیاسی، نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران زۆر گرنگه‌، ئێرانیش وڵاتێكی ئه‌ندامی ئۆپێكه‌ ، كۆنترۆڵكردنی بیره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركوك له‌لایه‌ن دووژمنه‌كانی ئێرانه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ كاره‌سات ده‌بێت. بۆچی ده‌بێت بهێڵین ئه‌وانه‌ له‌ نێو بازاری نه‌وتدابن.