مارك بوبویتز: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا پالپشتى ته‌واوى كورده‌كان بكات

بوبویتز: ئه‌وه‌ى روویدا شه‌رى پاسدارانى ئێرانه‌ دژى ئه‌مه‌ریكا

له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ل كه‌نالى "فۆكس نیوزى" ئه‌مه‌ریكى، كه‌ ژێرنووسى زمانى كوردى كراوه‌، مارك بوبویتز به‌رێوه‌به‌رى گشتى دامه‌زراوه‌ى به‌رگرى له‌ دیموكراسی، له‌باره‌ى په‌له‌مارى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و سووپاى پاسدارانى ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند" پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا پالپشتى ته‌واوى كورده‌كان بكات، چونكه‌ له‌ شه‌رى دژى تیرۆریستانى داعش هاوشانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وله‌تى جه‌نگاوه‌و قوربانى زۆریان داوه‌، بۆیه‌ ناكرێت ئه‌مرۆ ئه‌مه‌ریكا بێ ده‌نگى بنوێنێ، چونكه‌ ئه‌وه‌ى ئێستا له‌ كوردستان ده‌گوزه‌رێت ته‌نها شه‌رى دژى كورد نیه‌، به‌لكو شه‌رى سووپاى پاسدارانى ئێرانه‌ له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وه‌ى دووشه‌ممه‌ى رابردوو له‌ كه‌ركووك هاته‌ كایه‌وه‌ په‌یامێكى دیارى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا، بۆیه‌ ده‌لێم" ئه‌گه‌ر ئێمه‌ دوستێكى باشتر نه‌بێن بۆ كورد با دوژمنێكى خراپتریش نه‌بین.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى