Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:10

حەشدی شەعبی ژمارەیەک مامۆستای ئایینی کورد لە  کەرکووک دەڕفێنێت

یەکێک لەو مامۆستا ئاینییانە، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی سەحابەیە
کوردستان TV
100%

چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ژمارەیەک مامۆستای ئایینی کورد لە شاری کەرکووک دەڕفێنن.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (بەغداد پۆست)، چەکدارانی حەشدی شەعبی ژمارەیەک پێشنوێژ و وتارخوێنی کوردیان لە شاری کەرکووک رفاندووە، کە یەکێک لەو مامۆستا ئاینییانە، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی سەحابەیە.

حەشدی شەعبی لە ژمارەیەک میلیشیای تائیفیی پێک دێت، کە لەلایەن حزبە شیعییە عێراقییەکانەوە پێکهێندراون و سوپای پاسدارانی ئێران پاڵپشتیی ماددی و مەعنەوی دەکرێن.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 16/10/2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە سەرپەرشتیی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران و به‌ چاوساغى بالى لایه‌نێكى كوردى هێرشیان کردە سەر کەرکووک و شارەکەیان داگیر کرد و هەزاران هاووڵاتیی ئەو شارە روویان لە هەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان کرد.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.