داعش له‌ سه‌دا 87ـی خاكه‌كه‌ی له‌ ده‌ستداوه‌

داعش 87%ی ئه‌و خاكانه‌ی له‌ ده‌ستداوه‌ كه‌ له‌ سوریا و عێراق كۆنترۆڵی كردبوو

 
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش 87%ی ئه‌و خاكانه‌ی له‌ ده‌ستداوه‌ كه‌ ساڵی 2014 له‌ سوریا و عێراق كۆنترۆڵی كردبوو . 

ریان دیلۆن له‌ میانه‌ی یادكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی سێ ساڵه‌ی هاوپه‌یمانان دژ به‌ داعش و شكستی تیرۆریستانی داعش له‌ ره‌ققه‌ ، رایگه‌یاند كه‌ 87%ی خاكه‌كانی داگیركراوی سوریا و عێراق له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ئازادكراونه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ 6.5 شه‌ش ملیۆن و نیو كه‌س ئازادكراون . 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه‌ نزیكه‌ی 120 هه‌زار سه‌ربازی له‌ عێراق و زیاتر له‌ 12 هه‌زار سه‌ربازی له‌ سوریا مه‌شقپێكردووه‌ . 


ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا