Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:52

سیناتۆرێکی ئه‌مه‌ریکی: ئێران راهێنانی به‌و میلیشیا شیعانه‌ کردووه‌ که‌ ئێستا له‌ که‌رکوکن

ئێران جگه‌ له‌ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و كوشتار هیچی تری له‌ عێراق ناوێت
کوردستان TV
100%

سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی رایده‌گه‌ێنێت، ئێران پاره‌و چه‌ك دابین ده‌كات و مه‌شق و راهێنان به‌و میلیشیا شیعانه‌ ده‌كات كه‌ ئێستا له‌ نزیك كه‌ركوكن.

ماركۆ رۆبیۆ ، سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند:  ناتوانین ئه‌وه‌ له‌بیر بكه‌ین كه‌ ئێران پاره‌و چه‌ك دابین ده‌كات و مه‌شق و راهێنان به‌و میلیشیا شیعانه‌ ده‌كات كه‌ ئێستا له‌ نزیك كه‌ركوكن.

هه‌روه‌ها رۆبیۆ  گوتی: ئه‌و میلیشیایانه‌ فه‌رمان له‌ حكومه‌تی ناوه‌ند وه‌رناگرن ، ئێرانیش جگه‌ له‌ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و كوشتار هیچی تری ناوێت له‌ ناوخۆی عێراق.

گوتیشی:  به‌رژه‌وه‌ندی تێوه‌گلانی میلیشیا شیعه‌كان، تێكدانی بارودۆخی ناوخۆی عێراقه‌ ، كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن نه‌ك عێراق.

 

كوردستان تیڤی:  رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.