كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

جەماوەری خۆڕاگری كوردستان ، كەركووكییە قارەمانەكان

به‌داخه‌وه‌ هێزه‌كانی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێ په‌لاماری كه‌ركووك بده‌ن، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان له‌ كه‌ركووكین و به‌رگری ده‌كیه‌ن. 

سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش ناكه‌ین و نامانه‌وێت ده‌ستپێشخه‌ربین له‌ شه‌ڕ، به‌ڵام به‌و په‌ری وره‌وه‌ به‌رگری ده‌كه‌ین و رێگه‌ به‌ په‌لاماردانی كه‌ركووك ناده‌ین.

داواكارین له‌ خه‌ڵكی تێكوشه‌رو خۆڕاگری خه‌ڵكی كه‌ركووك له‌ناو شار هاوكاری هێزه‌كانی پولیس و ئاسایش بن بۆ باشتر پاراستی ره‌وشی ناو شاری كه‌ركووك

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی