به‌ ڤیدیۆ.. به‌فرگرێكى زیره‌ك به‌ ناردنى سێلفى بۆ مۆبایله‌كه‌ت ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چیت پێویسته‌

كۆمپانیای سامسونگ هه‌ڵساوه‌ به‌ دروست كردنى ئه‌م به‌فرگره‌ زیره‌كه‌

له‌ ئیستادا زۆر له‌ خه‌ڵكى بایه‌خ ده‌ده‌ن به‌ گرتنى سێلفى خۆیان له‌ سۆشیال میدیا بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌ست به‌ خۆشى ده‌كه‌ن.

به‌ڵام كۆمپانیای سامسونگ هه‌ڵساوه‌ به‌ دروست كردنى به‌فرگرێكى زیره‌ك كه‌ له‌ دواى داخستنى ده‌رگاكه‌ى وێنه‌ێكى سێلفى بۆ مۆبایلت ده‌نێرێت ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستى كار ئاسانكردن و زانیارى بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى تا بزانێت چى پێویسته‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌. 

كۆمپانیاى سامسونگ ئه‌م به‌فرگره‌ى خستۆته‌ نێو بازار و نرخى ده‌گاته‌ 5.309 دوڵارى ئه‌مریكى، هه‌روه‌ها 3 كامێراى تێدایه‌ و له‌گه‌ل داخستنى ده‌رگاكه‌ى به‌ر له‌ كوژانه‌وه‌ى گڵوپى ناوى، به‌فرگره‌كه‌ وێنه‌ێكى سێلفى ده‌گرێت و بۆ مۆبایلى خاوه‌ن ماڵ ده‌نێرێت تا ئاگاداربێت.

له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌گه‌ر بێت و ده‌رگاى به‌فرگره‌كه‌ دانه‌خرابێت له‌ رێگه‌ى مۆبایل ئاگادارى خاوه‌ن ماڵ ده‌كاته‌وه‌.


وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزیه‌وه‌/ سیروان عه‌زیز 
 

به‌فرگرێكى زیره‌ك
به‌فرگرێكى زیره‌ك
به‌فرگرێكى زیره‌ك