له‌ سنه‌ كتێبی "زمان و وێژه‌ی كوردی" بۆ خوێندنی زانكۆ بڵاو كرایه‌وه‌

یه‌كه‌مین كتێبی زانكۆی كوردستان له‌ شاری سنه‌

كتێبی "زمان و وێژه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی" كه‌ له‌لایه‌ن د. به‌ختیار سه‌جادی مامۆستای زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له‌ زانكۆی كوردستان و مه‌زهه‌ر ئیبراهمی نووسراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی كتێب كراوه‌.

ئه‌م كتێبه‌ وه‌ك یه‌كه‌مین كتێبی زانكۆی كوردستان له‌ شاری سنه‌ كه‌ بۆ وانه‌ وتنه‌ی فێركاریی زمانی كوردی و له‌ ئاستێكی زانكۆی نووسراوه‌ته‌وه‌ و بڕیار و‌ایه‌ له‌ زانكۆی كوردستان له‌ سنه‌ وه‌كو میتۆد به‌ وانه‌ بخوێندرێت.

شایانی باسه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌  به‌شی زمانی كوردی له‌ زانكۆی كوردستان له‌ سنه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و ساڵانه‌ نزیكهی‌ ۳۰ قوتابی زمانی كوردی وه‌رده‌گرێت.

كوردستان تیڤي/ كامه‌ران حاجی