پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی پارێزگای دهۆك بۆ ساڵی 2017 دابه‌ش ده‌كرێت

لە ساڵی 2014 تاکو ئێستا بەبڕیارێکی سیاسی عێراق بەشێکی زۆر لە شایستە داراییەکانی جووتیارانی هه‌رێمی بڕیوه‌

بڕی بیست و پێنج ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگای دهۆك بۆ ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده‌ گەیشتووەتە كوردستان و سبەی بەپێی چەكەكان به‌سەر جووتیارانى ئەو پارێزگایە دابەش دەكرێت.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕی بیست و پێنج ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگای دهۆك بۆ ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده‌ گەیشتووەتە كوردستان و سبەی بەپێی چەكەكان به‌سەر جووتیارانى ئەو پارێزگایە دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگای سلێمانی دابەشكراوە و لە هەولێریش بەپێی كاتی ڕادەستكردنی گەنمەكان پارەكان دەدرێتە جووتیاران.

هاوكات لە كۆی پارەی گەنمی دووهه‌زار و حه‌ڤده‌ی جووتیارانی هه‌رێمی  كوردستان چل و حه‌وت ملیار دینار لای بەغدا ماوە و چاوەڕوانی ناردنی دەكەن بۆ ئەوەی دابەشی سەر جووتیارانی بكەن.

لە ساڵی دووهه‌زار و چوارده‌وه‌ تاکو ئێستا بەبڕیارێکی سیاسی حکوومەتی عێراق بەشێکی زۆر لە شایستە داراییەکانی جووتیارانی هه‌رێمی کوردستان بەبیانووی جۆراوجۆر نەدراوە، سەرەڕای ئەوەی لە کاتی خۆیدا بەرهەمەکان وەردەگرێن.