له‌ تونس ماچێكی سه‌ر شه‌قام هه‌را ده‌نێته‌وه‌

پۆلیسیش به‌ جوێندان ده‌ستگیریان ده‌كات

له‌ تونس دادگا بریاری زیندانی بۆ گه‌نجێكی فه‌رنسی- جه‌زائری له‌گه‌ڵ كچه‌ هاورێیه‌ تونسییه‌كه‌ی ده‌ركرد دوای ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر شه‌قام له‌ناو ئۆتۆمۆبیل بینرا یه‌كتریان ماچ ده‌كرد.

رۆژنامه‌ی "لیبیراسیون" ی فه‌رنسی  بڵاویكرده‌وه‌ گه‌نجه‌كه‌ ناوی نه‌سیم عودیه‌ ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كه‌ی له‌ مه‌یخانه‌ تۆزێك خواردنه‌وه‌یان خواردۆته‌وه‌ مه‌ست ببوون دوای ئه‌وه‌ی مه‌یخانه‌ جێدهێڵن له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ناو ئۆتۆمۆبیل یه‌كتر ماچ ده‌كه‌ن  پۆلیسیش به‌ جوێندان ده‌ستگیریان ده‌كات.

له‌ دادگا دادوه‌ر زیندانی بۆ كوره‌كه‌ به‌ 4 مانگ ده‌ركرد، هه‌ر بۆیه‌  بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بالیۆزی فه‌رنسا هاتۆته‌ سه‌ر هێل.

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی عه‌ره‌بی

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی