شاره‌ وونبووه‌كه‌ى ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌زن له‌ كوردستان دۆزرایه‌وه‌

ئه‌و شاره‌ تێیدا خه‌ڵكى سه‌رقاڵى شه‌راب خواردنه‌وه‌ و ئاهه‌نگ گێران بوون

شاره‌ وونبووه‌كه‌ى ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌زن له‌ دواى 2 هه‌زار ساڵ له‌ كوردستان دۆزرایه‌وه‌، ئه‌و شاره‌ تێیدا خه‌ڵكى سه‌رقاڵى شه‌راب خواردنه‌وه‌ و ئاهه‌نگ گێران بوون له‌ ساڵى 331ى به‌رله‌زایین.

له‌ ساڵى 1960ه‌وه‌ تیمه‌كانى شوێنه‌وارناسى ئه‌مریكا له‌رێى وینه‌كانى سیخورى سه‌ربازى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عیراق له‌ ریگه‌ى مانگى ده‌ستكرده‌وه‌ گیرابوو ده‌ستیان كرد به‌گه‌ڕان به‌ شوێن و شوێنه‌واره‌كانى ئه‌م شاره‌دا دواجار له‌ ساڵى 1966 له‌ ناوچه‌یه‌كى ناسراو به‌ (قه‌ڵاتگه‌ى ده‌ربه‌ند) دۆزرایه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وكات نه‌توانرا هه‌ڵبدریته‌وه‌.

Media name
شاره‌ وونبووه‌كه‌ى ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌زن له‌ كوردستان دۆزرایه‌وه‌

شاره‌كه‌ خاڵێكى گرنگى نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوابووه‌ و ئیستاش شوێنه‌كه‌ 10 كیلۆمه‌تر له‌شارى رانییه‌وه‌ دووره‌ له‌ناوچه‌یه‌كه‌ كه‌ ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ى دووكان.

تیمێكی راهێنه‌ر كه‌ له‌لایه‌ن موزه‌خانه‌ى بریتانییوه‌ ده‌ستى پێكردووه‌ له‌ ساڵى 2016 و بڕیاره‌ له‌ ساڵى 2020 كۆتایى به‌كاره‌كانیان بهێنن.

هاوكات دراوێكى (ئۆردیس 2) دۆزراوه‌توه‌ كه‌مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵانى 37-57  پێش زایین. 

Media name
دراوی ئۆردیس 2

پێده‌چێت شاره‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ دروست كرابێت كه‌ ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌كدۆنى به‌ره‌و داگیركردنى وڵاتى فارس ده‌روشت و له‌شه‌رى گۆگمیلادا ساڵى 331ی به‌ر له‌زایین كه‌ پاشا داریۆسى سێیه‌مى تیك شكاند.

ئاژانسی دیسكۆفه‌ری ئینگلیزی : سیروان عه‌زیز