رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر دوو خاڵ كۆده‌بێته‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دوو خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت

ئەمڕۆ هەینی 13-10-2017 کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی کوردستان کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی هەڵبژاردنەکان و ئامادەسازییەکانی کۆمیسیۆن بوو بؤ ئەوەی پەرلەمان ئاگاداربکرێتەوە لە دوایین هەنگاوەکانی کۆمیسیۆن

ئومێد خۆشناو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر دوو خاڵ كۆده‌بێته‌وه‌:

یه‌كه‌میان: دانانی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌ك سكرتێری په‌رله‌مان .

دووه‌میان: گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان .