خه‌ڵكى كه‌ركووك:  ڕێگه‌ به‌هیچ هێزێك نادرێت پێ بخه‌نه‌ خاكى كوردستانه‌وه‌

به‌ڵێن به‌خه‌ڵكى شارى كه‌ركووك ده‌ده‌ین ڕێگه‌ به‌هیچ هێزێكى دوژمنان ناده‌ین پێی گڵاویان بخه‌نه‌ نێو خاكى پیرۆزى كوردستانه‌وه‌

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی كه‌ركووك پارتى دا كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌: به‌فه‌رمانى مه‌نسور بارزانى لیواى تایبه‌تى یه‌ك و له‌شكرى گوڵان و هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك و چه‌ندین لیواى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى، به‌ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌وه‌ و به‌چه‌كى قورس و جبه‌خانه‌یه‌كى زۆر و بێشوماره‌وه‌ گه‌یشتنه‌ سنووره‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك .

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: به‌ڵێن به‌خه‌ڵكى شارى كه‌ركووك ده‌ده‌ین ڕێگه‌ به‌هیچ هێزێكى دوژمنان ناده‌ین پێی گڵاویان بخه‌نه‌ نێو خاكى پیرۆزى كوردستانه‌وه‌ .

شه‌وى ڕابردوو ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی هه‌رێمى كوردستان له‌پێگه‌ى فه‌رمى خۆیدا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌: زانیاریمان هه‌یه‌ ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى حه‌شدى شه‌عبی و سوپاى عێراق به‌تانك و تۆپ و زرێپۆشه‌وه‌ له‌ به‌شیر و تازه‌ له‌ باشوورى كه‌ركووك كۆكراونه‌ته‌وه‌ و به‌پێى زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان نیازى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى كێڵگه‌ى نه‌وتى و فڕۆكه‌خانه‌ و پێگه‌ى سه‌ربازییان له‌ده‌ورووبه‌رى ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌ .