پارتی به‌ لیستی ژماره‌ 178به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات

تیروپشك بۆ 30 قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا

پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ لیستی ژماره‌ 178 به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ تیروپشكی بۆ 30 قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا و ژماره‌ی لیسته‌كانیان بۆ فۆرمی حزبه‌كان دیاریكرد .

پارتی دیموكراتی كوردستان ،له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان لیستی ژماره‌ 178 ی ،به‌ركه‌وتووه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر