له‌ رووداوێكی هاتووچۆ له‌ زاخۆ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا

رووداوه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 9:15 خوله‌كی به‌یانی روویداوه


ئه‌مڕۆ به‌یانی له‌ رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای زاخۆ و دیره‌بوون ئۆتۆمۆبێلێكی تایبه‌ت له‌ جۆری سوزوكی له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی شۆفێر ده‌ركه‌وت و وه‌رگه‌ڕا به‌ هۆیه‌وه‌ شۆفێره‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا .

به‌شیر یوسف به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی زاخۆ به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 9:15 خوله‌كی به‌یانی روویدا و به‌هۆی رووداوه‌كه‌ شۆفێره‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا كه‌ خه‌ڵكی پارێزگای دهۆكه‌ .