فه‌رمانده‌یی هێزی پشتیوانی یه‌ك: چۆن شكۆی داعشمان شكاند ،شكۆی ئه‌وانه‌ش ده‌شكێنین كه‌ خاكمان داگیر بكه‌ن

كوردستان له‌ دوژمنانمان ده‌كه‌ینه‌ گۆڕستان

فه‌رمانده‌یی هێزی پشتیوانی یه‌ك رایده‌گه‌ێنێ، چۆن شكۆی داعشمان شكاند، به‌و شێوه‌یه‌ش ڕێ له‌‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌گرین كه‌ بیانه‌وێت خاكمان داگیر بكه‌ن.

فه‌رمانده‌یی هێزی پشتیوانی یه‌ك له‌راگه‌ێندراوێكیدا ده‌ڵێ، ئێمه‌ وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك، گه‌لی خۆمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كه‌س ناتوانێت پێ بنێته‌ ناو خاكمان و چۆن شكۆی داعشمان شكاند، به‌و شێوه‌یه‌ش ڕێ له‌‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌گرین كه‌ بیانه‌وێت خاكمان داگیر بكه‌ن، چونكه‌ ئیراده‌مان به‌ هێزه‌ و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان له‌ ‌پشتمانه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێ، چۆن له‌و ماوه‌ درێژه‌دا له‌به‌رده‌م دڕنده‌ترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی ڕاوه‌ستاین و خاكمان پاك كرده‌وه‌، بۆ ئاسووده‌ بوونی ڕوحی شه‌هیدانمان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌نجامی ڕیفراندۆم كه‌ مه‌به‌ست لێی سه‌ربه‌خۆیییه‌ بۆ كوردستان، به‌و شێوه‌یه‌ش ڕاده‌وه‌ستین كوردستان له‌ دوژمنانمان ده‌كه‌ینه‌ گۆڕستان.

فه‌رمانده‌یی هێزی پشتیوانی یه‌ك راشیده‌گه‌ێنێ، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت داهاتوویان له‌ تیرۆرستانی داعش خراپتر بێت، با خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر