باڵیۆزێكی پێشووتری ئه‌مریكا: ئێران داوای له‌ حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر كوردستان

داوا له‌ به‌رپرسانی واشنتن ده‌كات، بێهه‌ڵوێست نه‌بن

باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له‌ عێراق ، ره‌خنه‌ له‌ ئێران ده‌گرێت و به‌وه‌ تۆمه‌تباری ده‌كات داوا له‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات هێرش بكاته‌ سه‌ر كوردستان.

زاڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له‌ عێراق، له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، ره‌خنه‌ له‌ ئێران ده‌گرێت و به‌وه‌ تۆمه‌تباری ده‌كات داوا له‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات هێرش بكاته‌ سه‌ر كوردستان.

خه‌لیلزاد ده‌شڵێت :ئه‌گه‌ری هه‌لگیرسانی شه‌ڕ له‌ نێوان هێزه‌كانی عێراق و كوردستان له‌زیادبووندایه‌.

هه‌روه‌ها خه‌لیلزاد داوا له‌ به‌رپرسانی واشنتن ده‌كات، بێهه‌ڵوێست نه‌بن و ده‌ڵێت، رۆڵی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌ پێكدادان بگرێت.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر